ناونیشانی بابەت: کەی ئازاری سووڕی مانگانە پێویستی بە پشکنین و ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ هەیە؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
ئازاری سووڕی مانگانە لە زۆربەی خانمان مامناوەندە و بەزۆری لە بەشی خوارەوەی سک و پشت و ناوەوەی ڕان هەستی پێ ئەکرێت، لەوانەیە هەندێک جار دڵ تێکچوون یاخود سکچوونی لەگەڵ بێت و بۆ ماوەی ڕۆژێک یان
دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت بەڵام لە حاڵەتی ئاسایی هیچ کام لەم نیشانانە بە جۆرێک نین کە خانمەکە بەرگەی نەگرێت.
لەکاتی بوونی یەکێک لەمانە باشترە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت:
1- کاتێک ئەم ئازارە بە جۆرێک بێت کە بە ڕادەیەک توند بێت خانمەکە نەتوانێت کاری ئاسایی ڕۆژانەی ئەنجامبدات.
2- ئەگەر ماوە و توندی ئازارەکە زیادی کردبێت بە بەراوردی پێشتر.
3- ئەگەر سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن ئازارەکە هەر بەردەوام بێت. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 301 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!