بڕیاردەری بەشی ھەڵبژاردنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وتی: ئێمە وەکوو بەشی ھەڵبژاردنی پارتی پێمان وایە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەئارامی و بێ کێشە بەڕێوەچووە، تەنیا ھەندێک کێشەی تەکنیکی ھەبووە، ھیوادارین لە دەنگدانی گشتی چارەسەر بکرێن، چونکە ئەوەی گرنگە دەنگدانی گشتییە و خۆمان باش بۆی ئامادە کردووە و چاوەڕوانی سەرکەوتن دەکەین.
بڕیاردەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیازی حەمە عەزیز، وتی: ھەڵبژاردنی تایبەت جیاوازی ھەبوو لەگەڵ ھەڵبژاردنی پێشوو، چونکە ئەمە تەنیا بۆ ھێزی ئەمنی و ئاوارەکان بوو، پێشتر زیندانییان و نەخۆشخانەکانیش بەشداربوون، بۆ ڕەوتی ھەڵبژادنەکانیش کێشە نەبووە و بەھێمنی بەڕێوەچووە ھۆکارەکەشی ئەوەیە ھەڵبژاردنی تایبەت زۆر کێشەی لێ درووست نابێت، بۆیە تەنیا کێشەی تەکنیکی ھەبووە و ئامێرەکانی دەنگ تۆمار دەکەن لە ھەندێک بنکە کێشەی ھەبووە ھەندێکی چارەسەرکراوە و بەشێکیشی مابوو.
نیازی حەمە عەزیز وتیشی: سبەی ململانێی بەھێز دەستپێدەکات لەدەنگدانی گشتی و ئێمە وەکوو بەشی ھەڵبژاردن باش خۆمان ئامادە کردووە و پەیوەندی بەھێزمان ھەیە لەگەڵ ئەو شوێنانەی کورد دەنگی لێ دەدات، بۆیە ئومێدێکی زۆرمان ھەیە کورد بەگشتی و پارتی بەتایبەت دەنگی باش بەدەست بێنێت و سەرکەوتوو بێت.
دەشڵێت: ئومێد دەکەین و داواشمان کردووە ئەو گرفتانەی لە دەنگدانی تایبەت لە ڕووی تەکنیکی ڕوویانداوە لە ھەڵبژاردنی گشتی چارەسەر بکرێن و دووبارە نەبنەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 195 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!