وەزارەتی خوێندنی باڵای #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بە نووسراوێکی فەرمیی کە بۆ تەواوی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکانیش نێردراوە، چەند بڕیارێکی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرکردووە.
وەزارەتی خوێندن و باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمیی بۆ تەواوی زانکۆکانی حکوومی و تایبەتەکان و کۆلیژ و زانکۆ و پەیمانگاکان ناردووە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەپێناو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە حکوومەتی ئێراقی فیدراڵ، هەر وانەیەک یاخود تاقیکردنەوەیەک لە ڕۆژانی ( 17-18 ی کانوونی یەکەمی 2023) دوابخرێ و بخرێتە ڕۆژانی دواتر و قەرەبوو بکرێنەوە بۆ قوتابییان و خوێندکارانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
هەر لەو نووسراوەدا هاتووە، لەو دوو ڕۆژەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابییان و خوێندکارانی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 191 mal angesehen