#مەسعود بارزانی#، بەبۆنەی یادی 71 ساڵەی دامەزراندنی #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# پەیامێکی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: ڕۆڵی لە خەباتی گەلەکەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەت بەرچاو و دیارە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:=KTML_End=
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، به بۆنەی حەفتاویەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و هەموو ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ئەزموونێکی دەوڵەمەند و بێوێنەی دەستپێکی بەشداری و پێگەیاندنی ئافرەتی کوردستانی لە ژیانی سیاسی بووە و ڕۆڵی لە خەباتی گەلەکەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەت بەرچاو و دیارە.
هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پیشەیی بن بۆ سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و کار بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەت لەنێو خێزان و شوێنی کار و گۆڕەپانی سیاسەت و کایەکانی تری کۆمەڵگەدا بکەن. [1]
مسعود بارزانی
11ی کانوونی یەکەمی 2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 267 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!