سەرۆکی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەڕڵەمانی ئێراق وتی: کاری جدی دەکرێت بۆ ئەوەی یاسای بودجە ھەموار بکرێتەوە و بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فعلی جیابکرێتەوە، بۆ ئەوەی مانگانە بەپێی یاسای بودجە پشکی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.
د. #ڤیان سەبری#، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕڵەمانی ئێراق، وتی: ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە زۆر پێویستە و #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# دانووستانی لەگەڵ حکوومەتی ئێراق لەسەر ئەوپرسە کردووە و پێویستە مووچەی خەڵکی ھەرێم لە ئینفاقی فعلی جیابکرێتەوە، بۆ نموونە بچێتە سەر بودجەی گشتی، چونکە گرێدانی مووچە بە ئینفاقی فعلی درووست نییە و ئەگەر جیابکرێتەوە ئەو کات مانگانە مووچەی فەرمانبەران بەپێی یاسای بودجە ڕەوانە دەکرێت.
د. ڤیان سەبری وتیشی: پێشنیارکراوە لیژنەیەک پێکبێت بۆ ھەموارکردنەوەی بودجە بە بەشداری ژمارەیەک ڕاوێژکاری حکومەت و پەڕڵەمانتار، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەشدار دەبێت، ھەنگاوێکی گرنگە بودجە ھەموار بکرێتەوە چونکە پێویستە وشەی ئینفاقی فعلی نەمینێت و لەسەر بودجەی ئێراق ھەژمار بکرێت.
سەبری باسی لەوەشکرد: ئێمەش وەکوو فراکسیۆنی پارتی دوای پشووی پەڕڵەمان ئەولەویەتی کارمان بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە دانووستانەکانی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ #بەغدا#ش بەردەوامە و لەو ماوەیە کۆبوونەوەی زیاتر دەکرێت، بەھۆی ھەڵبژاردنەوە ھەندێک دانووستان بەسستی بەڕێوە دەچوون، بۆیە کار دەکرێت بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێ پشکی ھەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجە ڕەوانە بکرێت.
وتیشی: پێویستە جگە لەوەش کولفەی دەرھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکان زیاتر بکرێت بە پێی شوێنی جوگرافی بەھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی کەم دانراوە و پێویستە بۆ زیاتر لە 25دۆلار زیاتر بکرێت، چونکە لە ھەرێمی کوردستان دەرھێنانی نەوت بەزەحمەتە و پێویستە ھاوشێوەی ھەندێک لە پارێزگاکان کولفەی دەرھێنان بەپێی شوێنی جوگرافی بۆ زیاتر لە 25دۆلار بەرزبکرێتەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 186 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!