بە مەبەستی بەشداری لە خولەکانی یەکێتی ناوەندی باسکەی ئێراق، یانەی وەحدەی شاری ئەنبار بە سەرکردایەتی کاپتن ڕەڤەند عەبدول حەمید و هەشت یاریزانی دیکەی لاوی هاوڕێی میوانداریان لە یانەی ئالیات شوڕتەی شاری #بەغدا# کرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی باسکەی ئێراق و لە دووەم یاری خۆیاندا، یانەی وەحدە لەنێو هۆڵی یانەی پێشمەرگە ڕووبەڕووی یانەی ئالیات شوڕتە بوونەوە، دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز یانەی میوان توانیان بە ئەنجامی 47-17 سکۆر بردنەوە بەدەست بهێنن.
سەبارەت بە بەشداریان لە جامی باسکەی یانەکانی ئێراق و خولی پلە یەکی یانەکانی ئێراق ڕەڤەندی کاپتنی تیمەکەی وەحدە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئێمە وەک نۆ یاریزانی کوردی دانیشتووی شاری #سلێمانی# بە ناوی یانەکەی شاری ئەنبار بەشداریمان لەو جامە کرد کە تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژ پێکهاتەیەکی لاومان پێک هێنا و لە یەکەم یاریماندا خۆشبەختانە توانیمان لە یانەی ئاراراتی #هەولێر# لە شاری هەولێر ببەینەوە و هەروەک لە دووەم یاریمان تووشی شکست هاتین و ماڵئاوایمان لە یارییەکانی جامی باسکەی ئێراق کرد.
ڕەڤەند وتیشی، پێکهاتەیەکی نوێ بۆ خولی پلە یەکی باسکەی یانەکانی ئێراق بە هەمان ناو بنیات دەنێینەوە و بەشداری لەو خولە دەکەین و دەمانەوێت بە ئاستێکی بەرزەوە بگەینە ڕیزی یانەکانی نایابی ئێراق.
ناوبراو سوپاسی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کرد کە هاوکاریان بوون و هۆڵی یانەکەیان بۆ تەرخان کردوون، هەروەک وتیشی کاپتن کامەران محەمەد وەک ڕاهێنەری تیمەکەمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و پێکەوە ئاستێکی بەرزمان پیشان داوە لە جامێکی بەهێزدا لەسەر ئاستی یانەکانی ئێراق.
دواجار ڕەڤەندی کاپتن وتی، بڕیارە لە مانگی یەکی ساڵی 2024 خولی پلە یەکی باسکەی یانەکانی ئێراق دەست پێبکات و لە ئێستاشەوە 2023 وەک یانەی وەحدە ئامادەکاری بۆ بەشداری لەو خولە دەکەین. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 170 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!