وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕەتیکردەوە ژنان لە چاکسازییەکانەوە برابێت بۆ کاری لەشفرۆشی و دڵنیایی دایە کەسوکاری زیندانیان و ستافی چاکسازیەکان.
#کوێستان محەمەد# وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەپرێس کۆنفرانسێکدا وتی: بردنەدەرەوەی ژنان لە چاکسازی تەنیا لە دوو حاڵەتدایە ئەگەر نەخۆش بێت یاخود ئەگەر کێشەی یاسایی هەبێت ئەویش هەردوو حاڵەتەکە بە ڕێوشوێنی تایبەتیی خۆی دەبێت، جگە لەم حاڵەتانە هیچ پیاوێک و ژن و مێردمنداڵێکیش ناتوانێت بچێتە دەرەوە لەم چوار ساڵەدا، هەرکەس بیسەلمێنێت ژنێک بۆ کارێک بەدەر لەو دوو حاڵەتە برابێتە دەرەوە ئەوا دەستلەکاردەکێشمەوە.
کوێستان محەمەد ڕاشیگەیاند: ئەوەی نیگەرانی کردوین تۆمەت و ناوزڕاندن بە ژنەکانی ئێمە کراوە، ئێمە لە چاکسازییەکان 172 سزاداراوی ژنمان هەیە تەنیا 91 ستافمان هەیە ئەو ستافانە بە شەویش کار دەکەن وەک سەربازی ون زۆرترین ئەرکیان لەسەرە و ستافەکانیش هەموویان ژنن.
وتیشی: ئەو ژنانەی ناو چاکسازیەکان و ستافەکانیشمان خاوەنی کەسوکار و هاوسەرن ئەوان فشارێکی زۆر و داوای سەلماندنمان لێ دەکەن بۆیە ئەگەر ستافەکانمان مان بگرن ئەوا چاکسازییەکان بێسەرپەرشت دەمێننەوە، بۆیە ڕونکردنەوە دەدەین و دڵنیایی دەدەینە کەسوکاری سزادراوان و ستافەکانمان کە دەیانپارێزین. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 204 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!