=KTML_Bold=بەپێی ئاماری ساڵانەی ”دەنگی کرێکار” لە 2023دا لە هەرێم 52 کرێکار گیانیان لەدەست داوە.=KTML_End=
ئەمڕۆ دووشەممە #25-12-2023# ”دەنگی کرێکار” ئاماری ساڵانەی سەبارەت بە گیان لەدەستدانی کرێکاران ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە دەنگی کرێکار لە سۆنگەی بەرپرسیارییەتییەوە دەیەوێت سەرنجی کۆمەڵگە ڕابکێشێت بۆ مەیدانە خەتەرناکەکانی کارکردن، لەم چوارچێوەیەشدا بەشی ئاماری دەنگی کرێکار ساڵانە ژمارەی قوربانیانی شوێنیکار ڕادەگەیەنێت.
بەشی ئاماری دەنگی کرێکار دەڵێت: بەداخەوە! خەتەرناکی دۆخی کرێکاران لەنەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کار، نەبوونی پێداویستییەکانی خۆپارێزی، ناهۆشیارکردنەوەی کرێکاران لەلایەن کۆمپانیا و خاوەنکارەوە و..تاد.. هەموو ئەمانە و چەندین هۆکار گەلی ترن کە وایکردووە ڕێژەکان ڕۆژبەڕۆژ بەرەو زیاتر و زیاتر بچێتە سەرەوە.
=KTML_Bold=ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەمەی کە لە خوارەوە ڕایدەگەیەنین ئاماری هەرێمی کوردستانی ئێراقە بەگشتی. لە داتا و زانیارییەکانی خوارەوەدا ژمارەی قوربانیانی شارەکان و هۆکارەکانی لەگەڵ وردە کارییەکاندا دەبینن:=KTML_End=
=KTML_Bold=ئاماری قوربانیانی شوێنی کار=KTML_End=
=KTML_Bold=لە ڕێکەوتی #01-01-2023# هەتا #10-12-2023#=KTML_End=
=KTML_Bold=کۆی گشتی گیان لەدەستدان: 73 کرێکار بووە=KTML_End=
52 قوربانی لە هەرێمی کوردستان و 21 قوربانیش لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بووە.
#سلێمانی#: 19 قوربانی
#هەولێر#: 22 قوربانی
#دهۆک#: 6 قوربانی
#هەڵەبجە#: 5 قوربانی
#کەرکووک# و ناوچە کێشە لەسەرەکان: 21 قوربانی
=KTML_Bold=بەشی ئاماری دەنگی کرێکار ڕوونیکردووەتەوە کە هۆکارە باوەکانی قوربانییەکان ئەمانەی لای خوارەوەیە:=KTML_End=
1-کەووتنە خوارەوە.
2-کارەبا گرتن.
3-بوون بەژێر ئامرازەکانی کارکردنەوە.
4-سووتان.
5-خنکان.
6-تەقینەوەی ئامێر و ئامرازەکان.
بەشی ئاماری دەنگی کرێکار ڕاشیگەیاندووە کە تەمەنی قوربانییەکان لەنێوان 15 ساڵ بۆ 70 ساڵ بووە و لە کۆی قوربانییەکانیش 18 کرێکاریان بیانی بوون. [1]