پاش بەدواداچوون پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی #دژەتیرۆر#، بە هاوبەشیی لەگەڵ هێزی هێرشبەری سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی #کەرکووک# و هێزی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا توانرا دوو تیرۆرست دەستگیربکرێن کە پێشینەی کاری تیرۆرستیان هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش.
تیرۆرستی یەکەم بە ناوی (ج، س، ض)، لەدایکبووی ساڵی 1993ی شارەدێی ڕەشاد، لەناو ڕێکخراوی تیرۆستیی #داعش#، بەشداری خولی سەربازی و شەرعی بووە، هەروەها لە دیوانی جوندی ڕێکخراوەکە کاری کردووە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆرستیی کردووە دژی هێزە سەربازییەکان.
تیرۆرستی دووەم بەناوی (ع، ک، ض) لەدایکبووی ساڵی 2003ی شارەدێی ڕەشاد، لە ساڵی 2014 و لە تەمەنێکی کەمەوە، خراوەتە کەتیبەی ئەشبالی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش، پاشان بە هەمان شێوەی باوک و مامەکانی بووەتە بەشێک لە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەشداری چەندین کردووەی تیرۆرستیی کردووە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 271 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!