تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دووەم یاری خۆی لە خولی دۆستانەی تیمی ڕۆژگار ئەنجام دا.
لە کەشێکی باراناوی دا و سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە #23-12-2023# و لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی بابان# لە درێژەی یارییەکانی خولی دۆستانەی تۆپی پێی ڕۆژگار، تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ڕووبەڕووی تازەپێگەیشتووانی تیمی شەهید نەبەز بوونەوە، لەو یارییەدا یاریزانانی تازەپێگەیشتووی پێشمەرگە توانیان بە ئاست و ئەنجام سەرکەوتنێکی گرنگ دەستەبەر بکەن و بە ئەنجامی 7 گۆڵی بێ وەڵام شکستیان بە تیمی ناوبراو هێنا.
بەو سەرکەوتنەیان تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە توانیان بگەنە قۆناغی داهاتووی خولەکە.
جێگەی باسە لە یەکەم یارییاندا، پێشمەرگەکان بە ئەنجامی 7-1 گۆڵ لە تیمی تۆپی پێی پێشڕەوی عەربەت یان بردەوە و بەو دوو سەرکەوتنەش بە پلەی یەکەمی گرووپی سێیەم توانیان بگەنە قۆناغی داهاتووی ئەو خولە کە 16 تیم تێیدا بەشدار بوون و دابەش کرابوون بەسەر چوار گرووپدا.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 237 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!