بۆ تیمەکانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ئەنجام و نازناوەکان نەریتە و پاڵەوان بوون و بەدەست هێنانی نازناوەکان لای ئەوان بووەتە پیشەی بەردەوام ئەوەش دوای هەوڵ و ماندوو بوونی دەستەی ڕاهێنەرانی تیمە جۆراوجۆرەکانی یانەکە کە بەردەوام دەیانەوێت ئاڵای پێشمەرگە لە پاڵەوانێتییەکانی ئێراقدا بە شەکاوەی بهێڵنەوە.
ئەمە و دوای بەشداریان لە یەکەم پاڵەوانێتی وەرزی 2024 ی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق کە ڕاکردنی ماوە درێژ بوو بۆ کچانی پێشکەوتوان و ئاستەکانی دیکەی هەردوو ڕەگەز، تیمی کچانی پێشکەوتوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانیان جامی یەکەمی دەستەبەر بکەن و لە شاری #موسڵ# جامەکەیان گەڕاندەوە شاری #سلێمانی# و یانەکەیان، یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
هەروەک ئەو جامە لەلایەن #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە پێشکەش بە حاکم مەحمود جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە کراو نزار دووپاتی کردەوە کە کۆڵنەدان و هەوڵەکان بۆ نازناوەکانی پاڵەوانێتییەکانی دیکەش بەردەوام دەبن.
لای خۆشییەوە حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە وێڕایی پیرۆزبایی خۆی و یانەکەیان ڕایگەیاند کە یانەی پێشمەرگە شانازی بە کچە پاڵەوانەکانی تیمی گۆڕەپان و مەیدان دەکات و هاوکار و پاڵپشتیان دەبێت بۆ بەردەوامی دان بەسەرکەوتنەکانیان.
جێگەی باسە پێشکەش کردنی جامی یەکەمی ڕاکردنی ماوەدرێژی کچانی ئێراق بە جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە م. #شێرزاد محەمەد حەسەن#، سکرتێری یانە و #وسام محەمەد بازگ#، خاتوو #کەلسوم محەمەد# ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سندوس عەدوان ئەندامی یانە بەڕێوەچوو.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 238 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!