ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆ دەکەن.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دەرەنجامی سەردانی شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕالی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پڕۆژە و پێشنیازەکانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# کە لەسەر ئەم پرسانە پێشکەشی حکوومەتی فیدڕالی کردووە.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (222) لە #07-06-2023# تایبەت بە دەستنیشانکردنی قەدەغەکراویی ڕێگا گشتییەکان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەکان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 178 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!