ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە #13-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە درێژەى دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە #بەغدا#، لەگەڵ بەڕێز نوورى مالکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى ئێراق و کێشەکانى #هەولێر# بەغدایان تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى ئێراق، بە هاریکارى و تەبایى، ڕووبەڕووى ئاڵنگارییەکانى ئەم قۆناغە و دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر ببنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت ئێراق لە ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەوە نەگلێت و هەمووان بەرژەوەندیى باڵاى وڵات بپارێزن.
دەربارەى بەردەوامیى گفتوگۆى حکوومەتى فیدراڵیى ئێراق و #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانی هەولێر بەغدا، هەردوولا جەختیان لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکان بە لێکگەیشتن و لەسەر بنەماى دەستوور کردەوە بە شێوەیەک ماف و شایستەکانى هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بن.
هێرشە درۆنییەکانى سەر هەرێمى کوردستان، پەیوەندییەکانى ئێراق و وڵاتانى دراوسێ، هەڕەشەکانى داعش و لێکەوتەکانى شەڕ لە غەززە بەسەر ناوچەکەوە بەگشتى، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 251 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!