بەھۆی ھاتنی بەفر ڕێگای هەندێک ناوچەی پارێزگای #دھۆک# گیراون و تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر کردوویاننەتەوە، حەوت تیم ئامادەکراون بۆ ڕاماڵینی بەفر و کردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکان.
کەمال محەمەد شەریف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکانی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: شەپۆلی بەفر بارین ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای دھۆکی گرتووەتەوە و تیمەکانی حکوومەت بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر، بەتایبەتیی ئەو ناوچانەی شەپۆلی بەفری ئەم جارە گرتوویەتییەوە، حەوت تیمی ڕاماڵینی بەفر بەردەوام لەکاردان بۆ ئەوەی ھیچ ڕێگەیەک نەگیرێت و ئاستەنگی ھاتوچۆ لە بەردەم ھاووڵاتییان درووست نەبێت.
بەرپرسەکەی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی دھۆک دەشڵێت: زۆرترین ڕێژەی بەفربارین لە کانی ماسی بۆ دەروازەی سەرزێڕێ بووە و 50سم بەفر لەو ناوچەیە باریوە، ئەمڕۆ نیوەڕۆ #13-01-2024# تیمەکانی ئێمە ڕێگای کانی ماسی سەرزێڕێ کراوەتەوە و ئێستا ھیچ ڕێگایەک نەگیراوە بەھۆی بەفر بارینەوە.
کەمال محەمەد شەریف ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ تا شەو شەپۆلی بەفر بارین ژمارەیەک ناوچەی دیکەی پارێزگای دھۆک بگرێتەوە، لەوانە پێشبینی دەکەین لە ناوچەکانی بێگوڤا و ئەترۆش بەفر ببارێت، تیمی حکوومەت ئامادەکراون بۆ ڕاماڵینی بەفر لەو ناوچانە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 197 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!