لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، ئەمساڵ 2024 ژمارەیەکی زۆر قوتابخانە لە پارێزگای #هەولێر# درووست دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە #14-01-2024# لەسەر ڕاسپاردەى #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی گرنگیدانى کابینەی نۆیەم بە کەرتى پەروەردە و فێرکردن، کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە پلان و ئەنجامدانى پڕۆژەى درووستکردنی چەندین قوتابخانە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا لە چوارچێوەى ئەو ئامادەکارى و پلان و بەرنامەیەى بۆ ئەمساڵ 2024 لەلایەن وەزارەتى پەروەردە و پارێزگاى هەولێر داڕێژراوە، بڕیاردرا بە درووستکردنى ژمارەیەکى زۆرى قوتابخانە بەپێى ئەو نەخشە و کوالێتییەى دیارى کراوە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە تایبەتى لەو ناوچە و گەڕەک و شوێنە هەژارنشینانەى کە پێویستن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکوومەت و ئەولەویەتی کارى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کرایەوە، لە برەودانى زیاتر بە کەرتى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان بەگشتی و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى، هەروەها دەستپێشخەرى و هەنگاوەکانى ئەو وەبەرهێنەر و خێرخوازانەش بەرز نرخێندرا کە لە ساڵانى ڕابردوودا هاوکار و یارمەتیدەر و هەماهەنگ کارى حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوونە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش و درووستکردنى قوتابخانە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە د. #ئالان حەمەسەعید#، وەزیرى پەروەردە و د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى حکوومەتى هەرێم و #ئومێد خۆشناو#، پارێزگارى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگاری هەولێر بەڕێوەچوو. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 280 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!