بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە دیوانی #وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی# ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەو فۆرمەی ئێستا بۆ کەمئەندامان پڕ دەکرێتەوە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە، دەشڵێت: ناوی 13 ھەزار کەمئەندامی دیکە لە #وەزارەتی دارایی و ئابووری#یە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر خەرجکردنی مینحەی مانگانە بدرێت.
ھەوراز عەبدولقادر، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەو فۆرمەی ئێستا بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت پڕ دەکرێتەوە فۆرمی ساڵانەیە و بۆ خستنەڕووی زانیارییە لەبارەی کەمئەندامان، لەبەر ئەوەش پێویستە ھەموو کەمئەندامێک ئەو فۆرمە پڕبکاتەوە، ئەوانەی لە ژیانیشدا نەماون مینحەی مانگانەیان ڕادەگیرێت.
بەرپرسەکەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەشڵێت: لە ھەرێمی کوردستان 76 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەت مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی حکوومەت کە لە چوارچێوەی یاسادا ڕێکخراوە مینحە بۆ کەمئەندامان خەرج دەکرێت.
ھەوراز عەبدولقادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لیستێکی دیکەی کەمئەندامان کە 13 ھەزار ناوە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە، دوای پێداچوونەوە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 296 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!