سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر #هەولێر# دەکات و ڕایگەیاند: بەهانەى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشەکە بە تەواوى بێ بنەما و دوورە لە ڕاستییەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان:=KTML_End=
زۆر بە توندى سەرکۆنەى ئه و هێرشە دوژمنکارییە دەکەین کە سوپاى پاسدارانى ئێران شەوى ڕابردوو #15-01-2024# بە مووشەکى دوورهاوێژ کردیە سەر هەولێر و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتى شەهید و بریندار بوون. سەرەخۆشى لە خانەوادە و کەسوکارى شەهیدان دەکەین، هاوسۆز و هاوخەمیانین و هیواى زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
بەردەوامیى بەئامانجگرتنى هەرێمى کوردستان و شەهیدکردنى هاووڵاتییان، تاوانکارییەکى بێ پاساو و دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و دراوسێیەتى و بەها مرۆییەکانە، هەروەها پێشێلکردنێکى زەقى سەروەرى و ئارامى و سەقامگیریى عێراقه. هەرێمى کوردستان هەرگیز بۆ هیچ لایەنێک سەرچاوەى هەڕەشە نەبووە و نابێت.
بەهانەى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشەکە بە تەواوى بێ بنەما و دوورە لە ڕاستییەوە، بۆیە داوا لە حکوومەتى فیدراڵیى عێراق دەکەین بەپەلە دەست بە لێکۆڵینەوە بکات بۆ دەرخستنى ڕاستییەکان، هەروەها ئەرکى خۆى لە پاراستنى هەرێمى کوردستان بەجێ بگەیەنێت و ڕێ له و هێرشانە بگیرێت. [1]
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
#16-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=