سەرۆک کۆماری عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو #15-01-2024#ی سەر #هەولێر# دەکات و دەڵێت، پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و پێویستە کێشەکان لەرێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە، #16-01-2024#، #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردووەتەوە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات.
سەرۆککۆماری عێراق هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل شەهید و برینداربوون، بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق ناوبردووە و دەڵێت، ئاسایش و سەقامگیری وڵات تێکدەدات.
بە گوتەی لەتیف رەشید، چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دیالۆگی هاوبەشی بونیادنەرەوە دەبێت، نەک لە رێگەی هێرشی سەربازییەوە کە هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و هەموو ناوچەکە دەکەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 285 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!