=KTML_Bold=بەڕێزخانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (ناجی ئەرگوشی).=KTML_End=
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (ناجی ئەرگوشی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (ناجی ئەرگوشی) لە قۆناغی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کادیرێکی بەتوانای بواری ڕاگەیاندن بووە، بۆتە بەرپرسی دەزگای ئینساتی ناوەندی پارتیمان و پاش ساڵی (2003) بۆتە ئەندامی مەکتەبی دیراساتی پارتیمان، هەروەها نووسەر و ڕۆشنبیرێکی بەتوانا و لێهاتوو بوو لە بواری نووسین و ڕاگەیاندندا وتار و بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامەی خەبات و گۆڤاری گوڵان ودەنگی پێشمەرگە بڵاوکردۆتەوە.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆستان و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. [1]
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#27-10-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 282 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!