قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ هەنگاوێک و پێشهاتێکی نوێی زانستی هزری وەرزشی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەویش بەشێک لە وانەی وەرزش تەرخاندەکرێت بۆ یاری شەترەنج، مامۆستایانیش خولێکی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە بۆ چۆنییەتی فێربوونی شەتڕەنج.
دکتۆر دڵزار حەمەساڵح، سەرۆکی #یانەی شەتڕەنجی خانزاد# بۆ ئەم پرسە وتی: دوای چەندین ساڵ هەواڵ و تێکۆشان و وەستان بێ ماندووبوون و داڕشتنی بەرنامە و پلان بۆ بەدیهێنانی خەونێک کە دەکرێت زۆر قوورس بوو، بەڵام هەموومان بە یەکەوە و بەبێ وچان کارمان بۆ کرد بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بوو بە لەدایکبوونی نۆبەرەی وەرزشی هزری کە یاری شەتڕەنجە، ئەمەش بۆ ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستان میدال و قەڵغانێکە لەگەڵ نوقڵ وشیرینی دەیکەین بە جەژنانە.
دکتۆر دڵزار وتیشی: پەرتووکێکمان ئامادەکراوە کە وەک ڕێبەری دەدرێت بە مامۆستایانی وەرزش و بڕیارە بۆ ئەمساڵ لە قۆناغەکانی حەوت، هەشت و نۆ بخوێنرێت.
پەرتووکی ڕێبەرییەکە لە چاپدایە و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پەسەند کراوە کە لە قوتابخانەکاندا ببێت بە مەنهەج، ئیتر دەتوانم بڵێم لەئاییندە دوو مژدانەی خۆش دەبێت بۆ قوتابییان و خوێندکاران، یەکەمیان بیر و هزریان ڕوونتر دەبێت ودووەمیشیان ئاستی زانستی و فیکری خۆشەویستانمانە لە سەرجەم وانەکانیان بەرەوپێش دەچێت.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 333 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!