کۆتایی بە پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە ماڵی شەهید #پێشڕەو دزەیی# هێندرا و تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکە نەدۆزرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە #23-01-2024#، کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی #هەولێر# لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی، ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە هەفتەیەک کارکردن، پڕۆسەی پشکنین و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی کارگوزارە فیلیپینییەکە (میشێل) کۆتایی هات. بەداخەوە تەرمەکەی نەدۆزرایەوە و چارەنووسی نادیارە.
هاوکات عەقید کۆچەر عەبدوڵڵا لە بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا تەنیا چەند پارچەیەکی بچووکی جەستەی کەسێکمان دۆزیوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێرمان کردووە بۆ ئەوەی بەراورد بکرێن لەگەڵ جەستەی قوربانیانی دیکەی بۆردوومانەکە.
بە وتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە سەرەتای هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی تاوەکوو ئێستا، زیاتر لە 300 کارمەندی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەشدارییان لە پڕۆسەی گەڕان و پشکنیندا کردووە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 233 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!