بۆ عەباس عەبدوڵلا یوسف
پڕیت لە نووری وشە و مانا
لەبەر تیشکی ناخت،
لۆچەکانی کراست بوونەتە
مۆدە، عەلاگەی دەستت بڕاندە،
جلوبەرگت، مارکەی ریتشی و ئارمانی
هەر کەس نزیکت بووبێ
پڕوشکی تۆی بەرکەوتووە
تازە هەست بە بۆنی ئەو تۆزە دەکەین
کە دەمێکە لەسەر کتێبەکانت نیشتووە
بەنێو هەموو رێبازەکان تێپەڕیویت،
ئێستا خۆت رێبازی خۆتیت
تۆ بیرمەندێکی بێ شوناسی
مێژوو تۆی بیرچۆتەوە
دواجار گفتوگۆکانت
دەبنە هەڵم و
وەکو باران دادەبارێنەوە
ببوورە کە هێشتان
نازانین تۆ کێیت!
ناوی نووسەر: #باهۆز مستەفا# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 194 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!