کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #25-01-2024# لە فاملی مۆڵ، #یانەی وەرزشی شەتڕەنجی مەلیک# یەکەمین پاڵەوانییەتی خۆی بە بەشداری (94) یاریزانی سەرتاسەری ئێراق و دوو یاریزانی سووریا بەڕێوەبرد.
دەنیس فایەق داوەری گشتی پاڵەوانییەتییەکە وتی: یەکەمین پاڵەوانییەتی یانەی مەلیکە، یاریزانەکان نزیکەی (100) یاریزان لە کوڕان و کچان دەبن، پاڵەوانییەتییەکە لەسەر سستەمی نێودەوڵەتی شەتڕەنج بەڕێوەدەچێت، پاڵەوانییەتییەکە لە (9) گەڕ پێکدێت و هەر گەڕی (15) خولەک و بەزیادکردنی (10) چرکە دەبێت، ئەمشەو (3) گەڕ بەڕێوەدەچێت و بەیانی سبەی هەینی #26-01-2024# (2) گەڕ و ئێوارەی هەینی (4) گەڕ و هەمووی دەکاتە (9) گەڕ لەم پاڵەوانییەتییە.
یەکێک لەبەشداربوان بەناوی تەبا پشتیوان وتی: پاڵەوانییەتییەکی گەرم و باشە و لەکاتی خۆی بوو، خەڵکێکی زۆر ئامادەیە و من ماوەی چوار ساڵە یاری شەتڕەنج دەکەم، ڕاستە من لەیاری یەکەم تووشی شکست بووم، بەڵام بەهۆی ئەوەی قۆناغی پێنجی کۆلێژی پزیشکیم و مەشق و ڕاهێنانم کەم بوو، بۆیە لەئاییندە هەوڵدەدەم زیاتر و باشتر ئامادە و بەردەوام بم.
ماوەتەوە بڵێین سبەی هەینی شەو کۆتایی بە (9) گەڕی پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی ڕەپیدی یانەی مەلیک دێت و پاشان خەڵات بەسەر یاریزانە سەرکەتووەکان دابەش دەکرێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 208 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!