ماڵی خودا
1
یەکەم ژن کە چوە سەر دەریا چاوی شین بوو
دەنا دەریا ڕەنگێکی تری هەبوو
2
یەکەم ژن کە چووە ناو باخ، کۆڵوانەکەی کەسک بوو
دەنا ڕەنگی باخ خۆڵەمێشی بوو
3
یەکەم ژن کە چووە سەرکانی، نەرم و لووس و تەنک بوو
دەنا ئاو زبرو ڕەق و ئەستور بوو.
4
تا ژن گۆرانی نەگوت
یەک باڵندە نەیدەوانی بخوێنێ.
5
تا پەلکە زیڕینە چاوی بە ژن نەکەوت،
تەنیا یەک ڕەنگی هەبوو.
6
یەکەم مرۆڤ کە دەستی بۆ ئاسمان هەڵبڕی و ناوی خودای هێنا
ژن بوو
دەنا کەس نەیدەزانی ماڵی خودا لە تۆقەڵەی ئاسماندایە.
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 128 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!