کۆڵکێش
کۆڵبەر گوڵەگەنمی بە پشتەوەیە.
لەو دیو، کۆترە برسیەکان
لە باخی زەیتوندا؛
چاوەڕێن.
کۆڵبەر گۆزە شەرابی بە کۆڵەوەیە.
دەنگبێژە عیرفانییەکان لە ئاتەشگەکانا،
چاوەڕێن.
کۆڵبەر بووکەشوشەی بە کۆڵەوەیە.
ساواکان لە دایانگەکانا، چاوەڕێن.
کۆڵبەر؛
خوێنی بە کۆڵەوەیە.
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 147 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!