مناڵەکان
من ژنێکم خۆشدەوێ، چەند مناڵێکی هەیە
ئەویش پیاوێکی خۆشدەوێ چەند مناڵێکی هەیە
مناڵەکانی یەکتریمان خۆش دەوێ
من ناوم بۆ کچەکان هەڵبژاردوەو
ئەو بۆ کوڕەکان
زۆر جار لەناو مەسعەدی باڵەخانەکە، بەیەکەوە دەمانبینن
کەس هیچ ناڵێ..
لە سینەما
لەیانەی شەوانە
لە مەلەوانگە
ڕیستۆڕانت
لە کافتریا و ..
کەس هیچ ناڵێ
من،
کلیلی شوقەکەی ئەوم هەیە
ئەویش،
کلیلی شوقەکەی من.
گەلێک شەو،
پێکەوە جووت دەبین
پێکەوە دەچینە بن دووش.
پێکەوە قاوەیەک دەخۆینەوەو
جگەرەیەک دەکێشین.
ئەندامی هیچ حیزبێک نین
هەڵگری هیچ ئایینێک
لێ؛
سێ شتمان خۆش دەوێ..
خوداو
موزیک و
شەراب.
زووزوو بەشەڕ دێین
تەمەنی شەڕەکانمان
کورت ترە لەتەمەنی بروسکەیەک.
من تۆم خۆشدەوێ کە چەند مناڵێکت هەیە
تۆش منت خۆشدەوێ کە چەند مناڵێکم هەیە.
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 153 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!