عەقیق
هێندێ جار شەڕێکیش بە کلاسیک دەفرۆشین
چرام، مۆمم، روناهی دەم سپیدەم
دەمێکە من خەمی دیداری دیدەم
ئەگەر وەسڵی دیەت ئیمان و دینە
بڵێ پێم تاوەکوو دەرلەحزە بیدەم
بەتاڵان بردی چ دوڕڕو عەقیقە
بەتاڵم من له گشت فکرو عەقیدەم
وەرە پیرم وەرە فریادی پیریم
بە کوێری لەم گڕستانە گەڕیدەم
سەرو ڕیشم سپی بوو چەشنی کافوور
چ کافر بوو نەپشکوت هەر، گوڵی دەم
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]