گەمژەیی
دڵخۆشم،
دڵخۆشیش جۆرێکە لە نەخۆشیی.
دەمێکە،
مێروولەیەکم نەدیوە پێبکەنێت.
باخچەیەکم نەبینیوە، دوکانێک بکاتەوە بۆ عەتر فرۆشی.
دڵخۆشم
دڵخۆشیش جۆرێکە لە نەخۆشیی.
کەنارییەکم نەدینیوە لە قەفەز بێتەدەرێ و
سەردانی ماڵی خوشکی بکات.
گوێم لە مشکێک نەبووە ببێ بە کۆڕسی پشیلەیەک، کاتێک گۆرانی دەڵێ.
دڵخۆشم،
دڵخۆشیش جۆرێکە لە نەخۆشیی.
نەمبیستووە،
بەفر ئارەزوومەندانە دەرپێکەی داکەنێ بۆ باران.
بەردێک، بۆ دەربازبوونی ئاو، گۆزەیەک بشکێنێت.
دڵخۆشم،
دڵخۆشیش گەمژەییە
گەمژەییش جۆرێکە لە نەخۆشیی!ٚ
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە#. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 123 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!