دایکی شەهید
1
ژنێک، کوڕەکەی نەنارد بۆ شەڕ،
ئاخر ئەو تەنیا؛
_کوڕێکی هەبوو.
2
ژنەکە ڕێی بە مێردە جوڵاکەی نەدا بچێ بۆ شەڕ؛
- بۆ پێشمەرگە کلێتە بچنە.
3
ژنێک
کچەکانی نەنارد بۆ شەڕ؛
-تەنور گەرم کەن ، کولێرە ببرژێنن.
4
بەفر شەوی سپی کرد.
ژنەکە سۆبە دارەکەی داگیرسان
لەناو کتلییە ڕەشەکەدا، چەند هێلکەیەکی کوڵاند
بەتانیەکی شڕی ڕاخست؛
-هەر دیتت پێشمەرگە هاتنە ناو گوندی
5
ژنەکە،
لەژوورەکەدا، تەنافێکی ڕایەڵ کرد؛
-با جەمەدانییە تەڕەکانیان، بێرەدا هەڵبخەن.
6
ژنە ڕەشپۆشەکە؛
دایکە شەهید بوو.
دایکی کوڕە تاقانەکەی.
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 157 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!