بەیانیى ئەمڕۆ چوارشەممە #31-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکدا وێڕاى بەخێرهێنانى بەڕێز نیکۆلاوس ستێریوولاس کونسولى گشتیى نوێى یۆنان لە هەرێمى کوردستان، پیرۆزبایى لێ کرد بۆ دەستبەکاربوونى و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها هەموو پشتیگرییەکى بۆ سەرخستنى ئەرکەکەى، دووپات کردەوە.
لاى خۆیەوە بەڕێز کونسولى گشتیى نوێى یۆنان لە هەرێمى کوردستان، وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى بە دەستبەکاربوونى وەک کونسولى گشتیى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان، سوپاسى پشتگیریى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستانى کرد و هیواى خواست بتوانێت برە و بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى و هاریکاریى هاوبەش لەگەڵ هەرێمى کوردستان بدات.
تاوتوێکردنى دۆخى ئێراق و هەرێمى کوردستان و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بەگشتى، لایەنێکى دیکەى دیدارەکە بوو. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 136 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!