ناو: عەلی
ناوی باوک: حسێن ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: #مەخموور#
$ژیاننامە$
عەلی حسێن ئەحمەد ساڵی 1990 لە شارۆچکەی مەخمور لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدینە و یاریزان و داوەر و ڕاهێنەری یارییەکانی پاڕائۆڵۆمپی بووە، لە هەمان کاتدا وەک ڕۆژنامەنووسێکی وەرزشی کار و ڕوماڵی تایبەتیی وەرزشی کەمئەندامانی دەکرد و بۆ زۆربەی زۆری ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکان بابەتی بەبێ بەرانبەر بڵاودەکردەوە، چەند ساڵێک لەمەوبەر بەرەو وڵاتی بەریتانیا کۆچ دەکات و خاوەنی چەندین بڕوانامەیە کە لە بواری وەرزشی وەک ڕاهێنەر و داوەر و شیکەرەوەی وەرزشی و بەشێک لە بڕوانامەکان نێودەوڵەتین لە وڵاتانی ژاپۆن و ئێران بەدەستی هێناوە، لە هەمان کاتدا خاوەن چەند بڕوانامەیەکە لە بواری میدیاییدا.
عەلی دەڵێت: (من وەک یەکەم کورد و داوەری نێودەوڵەتی کورد لە جامی جیهانی یاریەکانی (IBSA)ی2023 شاری بێرمینگهام بەشداریم کردووە کە تایبەت بوو بە یاریەکانی نابینایان و کەم بینایان، هاوکات من بەشێک بووم لە داوەرەکانی یاری گۆڵ بۆڵ توانیم بەشداربم لە بەڕێوەبردنی چەندین یاری و لە یاریەکانی پێش کۆتایی کوڕان و یاری کۆتایی کچان لەنێوان ژاپۆن و چین وەک داوەر بەشداربوون کە بۆ کورد و بۆ من دەکرێت بڵێین یەکەم جارە و مێژوویەکی کەم وێنە و ڕوونەداوە). [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 116 mal angesehen