یەکێکە لە گوندەکانی شارەدێی #قادر کەرەم# ی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، سەر بە هۆزی زەنگەنەن، ساڵی 1988 بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفالی (3)ی گەرمیان کەوتووە، زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئەنفالکراون. گوندەکە دەوڵەمەندە بە سامانی ژێر زەوی وەک نەوت و غازی سرووشتی، کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی سەرقاڵی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی غازە، لە گوندەکە.[1]
=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
کۆرمۆری بچووک لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی ئاوایی عەلی مستەفا و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی چاڵەودوانە و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی مامیسک لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی قەڵغانلوی گەورە.[2]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 407 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!