ناو: ئازاد
نازناو: ئازاد گەناوی
ناوی باوک: حەسەن عەبدوڵڵا شێخە
ساڵی لەدایکبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: #گوندی گەناو#
$ژیاننامە$
ئازاد حەسەن عەبدوڵڵا شێخە، ناسراوە بە (ئازاد گەناوی)، لە ساڵی 1966 لە گوندی گەناو لەدایکبووە، لە ساڵی 1985 لە بەشی یاسای #زانکۆی سەڵاحەدین# وەرگیراوە، دواتر بە بۆنەی کاری سیاسییەوە زیندانی کراوە، لە مافی خوێندن بێبەشکراوە، لە دوای ڕاپەڕین لە ساڵی 1999 بەسەرکەوتوویی کۆلێژی یاسای تەواوکردووە. یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 1991 لە گۆڤاری #هەنگاو# بە ناونیشانی (دادگایەکی فاشیانە) بڵاوکردووەتەوە. سەد و سێ وتاری لە ڕۆژنامەکانی (#ڕێگای کوردستان#، #کوردستانی نوێ#، ئاڵای ئازادی و وڵات) بڵاوکردووەتەوە.
یەک بەرهەمی وەرگێڕانی هەیە بەناوی (گریمانە نەژادییەکان و کۆسپەکانی بەردەم بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەی مەدەنی)، نووسینی د. شاپوور ڕاواسانی، #سلێمانی#، 2000. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 354 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!