=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (فایەق عەلی ئەحمەد بازیانی)=KTML_End=
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (فایەق عەلی ئەحمەد بازیانی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(فایەق عەلی ئەحمەد بازیانی) ناسراو بە (مەلا فایەق بازیانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دێرینی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بوو، وەک فەرماندەیەک، کەسایەتییەکی خاوەن هەڵوێست و ویستێکی بەهێزی پارتیانە و کوردانە بوو، بۆیە رۆڵی دیار و کارا بوو لەو ئەرک و بەرپرسیارەتییانەی پێی سپێردرابوو هەر لە ئەندامی ناوچە تا بوو بە ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#25-03-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 130 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!