ناو: یوسف
نازناو: یوسف زیا بەگ
ناوی باوک: زیا
ساڵی لەدایکبوون: 1882
ڕۆژی شەهیدبوون: #14-04-1925#
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
شوێنی شەهیدبوون: بەدلیس
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار و تێکۆشەرێکی کورد بوو و لە بنەماڵەیەکی دیاری شاری بەدلیس بوو.
لە کۆمەڵە کوردییەکاندا کاری کردووە و بابەتەکانی لە گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاوکردۆتەوە. ئەندامی کۆمەڵەی پەروەردەی کوردستان (کۆمەڵەی گەشەپێدانی کوردستان)، کۆمەڵگەی پەروەردەی کوردستان و کۆمیتەی سەربەخۆیی کوردستان (کۆمەڵەی ئازادی کوردستان) بوو. دوای کۆبوونەوەی تورک و ئینگلیز لە #لۆزان# ، یوسف زیا بەگ لە دابەشبوونی کوردستان نیگەران بوو. دوای لۆزان بزووتنەوەی ئازادی دەست بە چالاکیی یاخیبوون دەکات. یوسف زیا لەچالاکییەکدا لە ئەرزەڕۆم دەستگیر دەکرێت. ئەو و چوار لە سەرکردە کوردە هاوڕێکانی لە 14-04-1925 لە بازاڕی بیدلیسدا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەر و ستەمکارەوە گوولەباران دەکرێت.
ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #کوردیپێدیا# : #ڕاپەر عوسمان عوزێری# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 84 mal angesehen