ناونیشانی بابەت: چۆن چارەسەی دڵەکزێ بکەین لە کاتی دووگیانی؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن لە ماوەی دووگیانیدا خاوبوونەوە لە ماسوولکەکانی ناو ڕیخۆڵە و گەدە و بەگشتی ڕێرەوی هەرس ڕوودەدات و لەگەڵیدا ئەو دەرچەیەی گەدە کە ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی خواردن لە گەدەوە بۆ سوورێنچک خاو دەبێتەوە و دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ ناو سوورێنچک یان بۆ ناو دەم.
=KTML_Bold=لێرەدا باس لە چەند ڕێگایەک دەکەین بۆ چارەسەر یان ڕێگری کردن لە دڵەکزێ:=KTML_End=
-لە کاتی خەوتن یان پاڵکەوتن با ئاستی سەرت بەرزتر بێت دەتوانیت پشتییەکی بەرز بەکاربهێنیت.
-کەمکەم و زووزوو خواردن بخۆ و دووربکەوە لە ژەمی قوورس و خواردنی چەور و تون.
-باشتر 2 کاتژمێر بەر لە خەوتن هیچ نەخۆیت یان بەلایەنی کەمەوە تاوەکوو کاتژمێرێک دوای خواردن پاڵنەکەویت.
-لەنێوانی ژەمەکان ئاو زۆر بخۆرەوە.
-دووربکەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە.
-ئەگەر سەرەڕای جێبەجی کردنی ئەم ڕێنماییانە هەستت بە باشتربوون نەکرد دەتوانیت داوا لە پزیشکەکەت بکەیت دەرمانێکی سەلامەتت بۆ بنووسێت. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 214 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!