ناو: وەزیر
نازناو: وەزیری ئەشۆ
ناوی باوک: ئەشۆ
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-11-1934#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-01-2015#
شوێنی لەدایکبوون: تەبلیس
شوێنی کۆچی دوایی: بەلجیکا
$ژیاننامە$
وەزیری ئەشۆ نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆشنبیرێکی کورد بوو، لە شاری تەبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایک بوو.
لە ساڵی 1953 لە فاکەڵتی مێژووی زانکۆی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا وەرگیراوە و کاتێک دەرچووە لەنێوان ساڵانی 1958-1961 وەک سەرۆکی قوتابخانە لە گوندی (پامپا) کاری کردووە. لە ساڵانی 1961-1963 وەک کاندیدی دکتۆرا لە بەشی کوردناسی لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی لە شاری لینینگراد (ئێستا سانکت پترسبۆرگ)، مێژووی کوردستانی خوێندووە. لە ساڵی 1964-1983 وەک سەرنووسەر و سەرنووسەری سەرەکی سیاسی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن و پەخشی ئەرمەنستان کاری کردووە. لە ساڵی 1983-1994 وەک سەرنووسەر و وەرگێڕ لە بەشی پەخشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان #Radyoya Êrîvanê# کاری کردووە.
وەک ڕۆژنامەنووسێک زیاتر لە هەزار بابەت و شرۆڤەکانی لە لاپەڕەکانی ڕۆژنامەی #ڕیا تازە# و زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوەڕاستی ئەرمینیا و مۆسکۆ و هەروەها لە ڕادیۆدا بڵاوکراونەتەوە. بەهۆی ئەم کارەوە کرا بە ئەندامی سەندیکای نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی ئەرمینیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو. لە ساڵی 1991 وەزیری ئەشۆ خەڵاتی یەکێتی نووسەرانی ئەرمەنستان و بەشی نووسەرانی کورد بە ناوی (#عەرەب شەمۆ# )ی پێ بەخشرا.
وەزیر ئەشۆ تا کۆچی دوایی لە بەلجیکا وەک نووسەر بەردەوام بوو. لە شاری برۆکسل کۆچی دوایی کرد.
ئامادەکردنی کوردیپێدیا، #ڕاپەر عوسمان عوزێری#
18-04-2024
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 229 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!