لە پارێزگای #دھۆک# ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی وەبەرھێنان دەکەونە بواری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی پارێزگاکەش دەڵێت: ژمارەیەک کارگەی نوێ لە دھۆک دادەمەزرێن.
د. ھەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایگەیاند: ئێستا خەریکی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەین، لە دھۆک ئەو پڕۆژانە نوێن و خۆیان لە ژمارەیەک کارگە و کۆگا دەبینێتەوە، یەکێک لەوانە درووستکردنی کارگەیەکی ئاوی سێلانە و بۆ جاری یەکەمە لە پارێزگای دھۆک کارگەیەکی ئاوی سێلان درووست دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک دەشڵێت: ڕۆژانی ڕابردوو 10 پڕۆژەی پیشەسازی لە دھۆک پەسەندکراون، ئەوانیش دەچنە بواری جێبەجێکردن، هەندێک پڕۆژەی دیکەی گەشەپێدانیش پەسەندکراون ژمارەیان ھەژدە پڕۆژەیە.
لەبارەی کێشەکانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون د. ھەڤاڵ سدیق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پێشتر ھەندێک پڕۆژەی وەبەرھێنان لە دھۆک کێشەیان هەبوو، ئێستا کێشەکانیان چارەکراوە، تەنیا یەک پڕۆژە ماوە ئەویش چارە دەکەین، لیژنەیەک خەریکی لێکۆڵینەوەیە بگەینە چارەکردن ئەویش ڕادەگەیەنین. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 47 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!