ئەم خوولە لەلایەن #ڕێکخراوی میتان# و ڕێکخراوی ئایدیەسەوە لە کتێبخانەی زەیتوونە لە #هەولێر# ڕۆژانی#23-04-2024# و #24-04-2024# ئەنجامدراوە
ڕێکەوتی #23-04-2024# و #24-04-2024# لە کتێبخانەی گشتیی هەولێر خولێکی دوو ڕۆژە لەلایەن #ڕێکخراوی میتان# و بە هاوکاریی ڕێکخراوی بیرۆکەی بێسنوور (ئایدیەس)، کتێبخانەی گشتیی هەولێر و کۆمەڵی کتێبخانەکانی کوردستان بۆ نزیکەی 100 کارمەندی کتێبخانەکانی سنووری هەولێر کرایەوە.
سەرەتا بارزان ئەکرەم مەنتک بەرپرسی #فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان#، ناز فەلەکەددین کاکەیی بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی هەولێر و حسێن بەکر ئیبراهیم سەرۆکی ڕێکخراوی ئایدیەس باسیان لە گرنگیی پەرتووک و پۆلینکردنی بە سیستەمی نوێی جیهانی، هەروەها باس لەوە کرا لە تێکڕای کتێبخانەکانی #کوردستان# کاری بۆ بکرێت و بەشێوەی ڕاستەوخۆ پۆلینکردن ئەنجام بدرێت.
[1].
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 47 mal angesehen