بە دەفتەرەکەی دەستتەوە
دانیشتووی بۆ خوێندنەوە
ئاگادار نی.. لە پەڕەی مات
کاتی خوێندنەوە چی لێ هات؟!
خاتوونەکەم ئەو دەفتەرە
لەخۆشیدا ئاڵ هەڵگەڕا
هەر دەتوت جنسی بەشەرە
کاتێ بەچڕپەی لێوەوە
بەدەم نیگای خوێندنەوەوە
ڕانتی بۆ بوو بە جۆلانە
ڕووانی لەو نیگارە جوانە
خەریک دەبوو لەخۆشیدا
نم-ی نەشئەی عەتر دەردا
***
سەرێ هەڵبڕە خانمەکەم.. وام حسابکە
منیش شێوە دەفتەرێکم
دێر دێر بووم بۆ چپەی لێوت
پەڕە پەڕە بووم بۆ نیگات
جوانێ سەرێ بەرزکەرەوە
وەک ئەو خواپێداوەی دەستت
کە هیچ نەبێ لە دوورەوە
جارێ وا بمخوێنەرەوە[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 23 mal angesehen