لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی مەزندا لە وڵاتی کەنەدا نووسەر و شاعیری بەناوبانگی کورد #جەلال بەرزنجی# خەڵاتی هۆڵی بەناوبانگەکانی پێ بەخشرا، جەلال بەرزنجی شاعیریش وتی: وەک نووسەرێکی کورد لەودیوی سنوورەکان ئەو تایتلە بۆ من جێگای شانازییە.
ڕێزلێنان و تایتلی، هۆڵی بەناوبانگەکان (Hall of Fame) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1853 لە ئەڵمانیا، لە ساڵی (1951)یشەوە لە کەنەدا دەبەخشرێت و بە بەرزترین خەڵات دادەندرێت.
جەلال بەرزنجی وتی: ئەو خەڵاتە بەو کەسانە دەدرێت کە لە یەکێک لە بوارەکانی ئەدەب، هونەر و زانست داهێنان دەکات.
لەبارەی چۆنێتی خەڵاتەکەوە جەلال بەرزنجی وتیشی: بردنەوەی تایتلی چوونە هۆڵی بەناوبانگەکان بە واتای دانپێدانانی هەتاهەتایی بەرهەمەکانی هەر کەسایەتییەک دێت کە خەڵات دەکرێت.
ئەو خەڵاتە، لە ئاهەنگێکی گەورە و ئامادەبوونی نوێنەری پاشا و لێپرسراوانی دەوڵەت و نووسەر و هونەرمەندان دەبەخشرێت.
سەبارەت بە خەڵاتی ئەمساڵی (2024) هۆڵی بەناوبانگەکان کە بەخشراوەتە شاعیر و نووسەری گەورەی کورد جەلال بەرزنجی، لیژنەی بەخشینی خەڵاتەکە لە کەنەدا دەڵێت: لەبەر داهێنانی قوڵ، لە بواری نووسین و تێگەیشتن لە بنەماکانی فرە کەلتووری لە کۆمەڵگەیەکی فرە کەلتووری، ڕێزمان لە جەلال بەرزنجی نووسەر و شاعیر گرت و خەڵاتمان کرد.
نووسەر و شاعیری کوردی کەوشەنبڕ جەلال بەرزنجیش لە دوا قسەی وتی: وەک نووسەرێکی کورد لەودیوی سنوورەکان ئەو تایتلە بۆ من جێگەی شانازییە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 31 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!