ڕۆژی پێنجشەممە #04-07-2024# لە شاری #بەغدا#، #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق کرد.
لە کۆبوونەکەدا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی ئێراق خرایە بەر باس و مەسعود بارزانی هۆکار و ئامانجەکانی سەردانی خۆی بۆ بەغدا خستەڕوو و ئاماژەشی بەوەدا کە لەناو پڕۆسەی سیاسیی ئێراقدا کەشێکی ئەرێنی هاتۆتە ئارا کە دەکرێت زەمینەیەکی باش بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق ڕایگەیاند وڵاتەکەی پاڵپشتی ئەوەیە کە گیروگرفتە سیاسییەکانی ئێراق بە دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت و هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز نەخرێت. پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان ئێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوو. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9 mal angesehen