بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکی خولەکانی لاوان، تازەپێگەیشتووان و بێچووە شێران، لیژنەی پشکنین لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق سەردانی شاری #سلێمانی# و #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#یان کرد.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #10-02-2024# و بە ئامادەبوونی #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانە و دەستەی ڕاهێنەران پێشوازی کرا لە ئەندامانی لیژنەی پشکنینی تەمەنەکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق، لەو سەردانەیاندا، ئەندامانی لیژنەی ناوبراو پێناس و باری شارستانی یاریزانانی تیمە جیاوازەکانی یانەیان بینی و هەروەک وردەکاری دەستپێکی خولەکانیان بۆ دەستەی ڕاهێنەران ڕونکردەوە کە لەژێر ڕێنماییەکانی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق بەڕێوە دەچێت.
جێگەی باسە تیمەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە لەو تیمانە دەبن کە بەشداری لە چالاکی و خولەکانی ئێراق دەکەن و لە وەرزی ڕابردوشدا، هەردوو تیمی لاوان و تازەپێگەیشتووان پلەکانی دووەم و یەکەمیان لەسەر ئاستی ئێراق و لە خولی پلە یەکدا بەدەست هێنا.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 22 mal angesehen