لە شاری #کەرکووک#، یەکێتی ناوەندی کاراتێی ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی پاڵەوانێتی کاراتێی لاوانی ناوچەی باکووری بۆ ئاستی کوڕان ئەنجام دا.
لەو پاڵەوانێتییەدا و دوایی ڕکابەرییەکی یەک ڕۆژی یاریزانان دواجار، تیمەکەی پێشمەرگە بە کەمترین یاریزانی توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت ئەوەش دوایی کۆکردنەوەی 22 خاڵ.
ئەمە و پلەی یەکەمی ئاستی لاوان بۆ یانەی خورماڵ بوو بە 40 خاڵ و هەرچی #چەمچەماڵ#یش بوو 18 خاڵ یان کۆکردەوە و بوونە خاوەن پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە.
سەبارەت بە ئەنجامەکانی تیمی کاراتی یانەی پێشمەرگە، توانا سەعید کارگێڕی تیمی کاراتی یانەکە بۆ پێشمەرگە سپۆرت ڕوونکردنەوەی زیاتری دا و وتی، بە کەمترین یاریزان بەشداریمان لەم پاڵەوانێتییەدا کرد و بەهۆی پێکانی یاریزانانمان نەمان توانی وەک پێویست نمایشی هێز و توانای خۆمان بکەین.
توانا وتیشی، تیمەکەی پێشمەرگە بەو ژمارە کەمەی یاریزانان بەشداری کردووە و خۆشبەختانەش توانیمان ئەو ئەنجامانە بەدەست بهێنین. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 35 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!