Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Die Kurden - ein Volk in drei Nationen
10-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Forschungen über die Kurden und die iranischen Nordchaldäer Band1
09-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Rojava – Kurden und Jesiden als Opfer des Syrienkriegs
09-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Aysha
08-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Extremismus mit Auslandsbezug
06-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
KURDISCHE YEZIDI AUS GEORGIEN Für eine Bleiberechtsregelung in Deutschland
04-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Musik in der Migration: Beobachtungen zur kulturellen Artikulation türkischer Jugendlicher in Deutschland
01-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Syrische Tonspuren in Würzburg
30-09-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Völkerrechtliche Implikationen der türkischen Militäroffensive „Claw-Lock“ gegen kurdische PKK-Stellungen im Nordirak
25-09-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Türkische innenpolitik Abschied vom kemalismus?
24-09-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel
  535,141
Bilder
  110,408
PDF-Buch
  20,314
verwandte Ordner
  104,539
Video
  1,566
Sprache
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppe
Deutsch
Artikel 
965
Bibliothek 
355
Biografie 
259
Plätze 
103
Dokumente 
37
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
6
Archäologische Stätten 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
Repositorium
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   Alles zusammen  
236,453
Suche nach Inhalten
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
Bibliothek
Der demokratische Konfödera...
Biografie
Sadiq Othman Mho
Plätze
Afrin
Bibliothek
Forschungen über die Kurden...
دیپلۆماسییەت و گەمەی سیاسەت
Kurdipedia archiviert die Geschichte der Vergangenheit und Gegenwart für die nächsten Generationen!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دیپلۆماسییەت و گەمەی سیاسەت

دیپلۆماسییەت و گەمەی سیاسەت
=KTML_Bold=دیپلۆماسییەت و گەمەی سیاسەت=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#

یەکێک لە کەلێنە هەرە گەورەکانی پێگەی کورد لە دوای جەنگی یەکەمی جیهان و بێبەشبوونی لە دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی، ئەو درزە گەورەیەیە کە پێی دەڵێن دیپلۆماسییەت و گەمەی سیاسیی. کورد لەو سەردەمەدا هەوڵێکی زۆری داوە خۆی بسەلمێنێت و خاکەکەی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی دامەزرێنێت، شانبەشانی دەوڵەتەکانی ناوچەکە، بەڵام مخابن لە سەنگەری دیپلۆماسییەتدا زۆر هەژار بووە و نەیتوانیوە لەسەر سفرەی سەرکەوتووان، کونجێک بۆخۆی بگرێت و ببێتە یەکێک لە یاریزانەکان لەپێناو ئەوەی نەکەوێتە پەراوێز و داگیر نەکرێت. دوای جەنگ و لە سەردەمی شۆڕشە یەک لەدوا یەکەکانی ڕزگاریخوازیشەوە، هەر نەیتوانیوە ئەو کەلێنە وەکوو پێویست پڕ بکاتەوە.

ئەم کەلێنە، لە دوای ڕاپەڕین و بڕیاری پارێزبەندی (688)ی کورد لە 1991، دەرفەتێکی بۆ دەڕەخسێت لەپێناو پڕکردنەوە و بینینی ڕۆڵێکی سیاسیی لە ناوچەکەدا. هەرچەندە شەڕی ناوخۆ و ململانێی حیزبی “بەئەویدیکردنی یەکدی” و نەبوونی ستراتیجییەتێکی نیشتمانی بۆ هەرێمی کوردستان و لاوازی ناسنامەی هەرێمی کوردستان، زیانێکی زۆری بەو بوارە گەیاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دۆخی کورد لەسایەی ئەو هەرێمە ئازادەدا، ئەگەر خاوەندارێتییەکی واقیعییانە و نیشتمانییانەی لێبکرێت، هەرگیز بە سەردەمی پێش قەوارەی هەرێمی کوردستان بەراورد ناکرێت. لەو دووڕیانەشەوە دەمانەوێت لە مانا و مەغزای دیپلۆماسییەت تێبگەین و دەبێت چۆن ئەو بوارە بەهێزتر بکرێت لەپێناو بەهێزبوون و پرشنگداربوونی هەرێمی کوردستان؟

دیپلۆماسیی، بریتییە لە چۆنییەتی ئەنجامدانی دانووستان و بەهێزکردنی گفتوگۆ و دایەلۆگ و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە کاریگەرەکانی دیکەی ناو سیستمی نێودەوڵەتی، وەکوو ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان. ئەمەش ژمارەیەک چالاکیی هەمەجۆر لەخۆدەگرێت بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاشتیی و چارەسەری ناتەباییەکان، بەهێزکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و بەدەستهێنانی لێکتێگەیشتن لەنێوان نەتەوەکان. یەکێک لەو تیۆریانەی کە جەخت لەسەر دیپلۆماسییەت دەکاتەوە، واقیعگەرایی یان ڕیالیزمە. ڕیالیزم ڕوانگەیەکی تیۆریی ناسراوە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسییەتدا کە جەخت لەسەر پێشدەستیی (priority) هێز، بەرژەوەندی خودیی و سەروەری دەوڵەت دەکاتەوە لە پێکهێنانی سیاسەتێکی جیهانیدا، کە چەند تایبەتمەندییەکی هەن، لەوانەش:

ناوەندگەرایی دەوڵەت؛ ڕیالیزم دەوڵەت وەک لایەنێکی کاریگەر و بنەڕەتی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دەبینێت، بە جۆرێک پاڵنەری کردەوەکانییان هەوڵدانە بۆ دەستەڵات و بەدەستهێنانی ئاساییش . بەو جۆرە ڕوانین بۆ دیپلۆماسییەت ئامرازێکە بۆ بەهێزکردنی بەرژوەندییەکانی دەوڵەت و پارێزگاریکردن لە ئاساییشی نەتەوەیی. لە مەسەلەی هەرێمی کوردستانیشدا، ئەوە هەرێمی کوردستان نییە کە پێویستی بە ڕۆڵەکانی بێت، بەڵکوو ئەوە ڕۆڵەکانی هەرێمی کوردستانن پێویستییان بە هەرێمی کوردستانە وەکوو لانکەیەک بۆ ژیان و گوزەران و شکۆمەندیی.

لە قۆناغی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی جڵەوی ڕووداوەکانی لەدەستە، گەڕەلاوژێیە، نەک یاسا و ڕێسا بەرکارە نێودەوڵەتییەکان، هەرچەندە هێشتا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا ئاستێک ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت، بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە. خودی تیۆریی ڕیالیزمیش پێی وایە تایبەتمەندی سیستمی نێودەوڵەتی گەڕەلاوژێیە، بە مانای ئەوەی دەستەڵاتێکی ناوەندیی نێودەوڵەتی لەئارادا نییە لەپێناو سەپاندنی ڕێسا و یاسا بەرکارەکان و چارەسەرکردنی ململانێ و گرژییەکان. لەو چوارچێوەیەشدا ئەگەر هێزەکانی هاوپەیمانان، بەتایبەتیی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا نەبن، دەکرێت دەوڵەتانی ناوچەکە زیاتر کار لەسەر لاوازکردنی هەرێمی کوردستان بکەن تا سنووری هەڵوەشاندنەوە و کۆتایی پێهێنانی و لە ئاکامیشدا بەردەوامبوون لە گرتنەبەری سیاسەتی نکوڵیکردن و تاواندنەوە.

ئامادەبوونی هاوپەیمانان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەر لە چوارچێوەی تیۆری ڕیالیزمدا، بووە بە بەشێک لە هاوسەنگیی هێز. تیۆری ڕیاڵیزم، جەخت لەسەر ڕاگرتنی هاوسەنگی هێز لەنێوان دەوڵەتەکاندا دەکاتەوە لەپێناو ڕێگریکردن لە هەژموون و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی. بەڵام بۆ کورد لە هەرێمی کوردستان، چونکە بەشێک نییە لە هاوسەنگی هێز و لە پەراوێزدایە، جموجووڵی دیپلۆماسی، بۆ بەردەوامبوونی هاوپەیامنێتییەکی دادوەرانە لەپێناو ڕێگریکردن لە ئەگەری دەستدرێژی و هەر جۆرە پەلاماردانێک و بەدواداچوون و تێگەیشتن لەو هاوسەنگییە، بۆ سەروەریی هەرێم و شکۆی هاووڵاتییانی هەرێم گرنگە.

لە نەریتیی دەوڵەتاندا، هەندێک لەو کار و کردانەی کە دەوڵەتێک بۆ بەهێزکردنی ئاساییشیی وڵاتەکەی خۆی ئەنجامی دەدات، بۆ نموونە مانۆرێکی سەربازی لەسەر سنوورەکان، لەلایەن دەوڵەتێکی دراوسێوە، لەوانەیە وەک هەڕەشەیەک ببینرێت، کە لە ئاکامدا بێمتمانەیی و ململانێ پەرە پێدەدات. لەو ڕووەوە، هەرێمی کوردستان هەمیشە لە بەردەم هەڕەشەی دراوسێکانیدا دەناڵێنێت و ڕۆژانە پەلاماری ناوچە جیاوازەکانی دەدرێت لەژێر پاساوی هەمەجۆردا. لەو ڕووەشەوە، نەک هەر دەوڵەتانی دراوسێ، بەڵکوو ئەوڕۆشی لەگەڵ دابێت، دەوڵەتی ئێراق وەکوو دەوڵەتی هەمووان مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ناکات و لەمامەڵەکردندا ڕوانگەی بەئەویدیکردنی کورد و هەرێمی کوردستان زۆر بەهێزترە لەوەی بەشێوەیەکی دادوەرانە بەرانبەر هاووڵاتییانی کورد بجوڵێتەوە. ئەوەی لە پەلکانە و سەرگەڕان و ناوچەکانی #کەرکووک# دەگوزەرێت، بەڵگەیە لەسەر ئەو دۆخەی کە کورد لەو ناوچانەدا پێیدا تێپەڕ دەبێت و پێویستە هەرێم هەموو توانا دیپلۆماسییەکانی خۆی بخاتە گەڕ، بەتایبەتیش لە ڕێی ئەو لەشکرە گەورەیەی کە لە بەغدا وەکوو نوێنەری کورد دەیان پۆستی گرنگییان لەژێردەست دان.

لەڕوانگەی سیاسەتی واقیعییانە، هەرێمی کوردستان، لە بەردەم کۆمەڵێک ئاڵەنگاری گەورە و مەترسیداردا تێدەپەڕێت، بەتایبەتیش دوای سەرنەگرتنی سیاسەتی ئابووری سەربەخۆی هەرێم و لەدەستدانی دەستپێشخەریی لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا، کە لە بەرانبەردا بەغدا پەتی یارییەکەی گرتۆتە دەست و دادگای فیدڕاڵیش لەو ڕووەوە وەکوو ئامرازێک بۆ لاوازکردنی دامەزراوەکانی هەرێم بەکار دەهێندرێت، بەتایبەتیش دوای هەڵوەشاندنەوەی پەڕڵەمان، وەکوو ناوەندێکی دەستووری و شەرعییەت بۆ ناوبانگ و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

ئالێرەدایە، گرتنەبەری دیپلۆماسییەتێکی دانایانە، لە بەرانبەر دەوڵەتانی دراوسێ و تەنانەت بەغداش، کە لەو سەد ساڵەی ڕابردوودا، بۆ هەمووان ڕوونە دەیان ڕێککەوتننامەی دووقۆڵی، سێ قۆڵی و چوارقۆڵی دژ بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ساز کراون. ئەو گەلەکۆمەیە ئەمڕۆش دوور نییە پەنای بۆ ببردرێت لەپێناو پەڕوباڵکردنی هەرێمی کوردستان و لەگۆرنانی خەونی سەربەخۆیی و سەقامگیریی و ئاساییشی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک کوردانی پارچەکانی دیکەی لکێندراو بە دەوڵەتەکانییان چاوترسێن بکرێن لەوەی بیر لە سەربەخۆیی و هەموو جۆرە ئۆتۆنۆمییەک بکەنەوە.

لە قۆناغی داهاتوودا، ئەرکی مێژوویی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش هەردوو هێزی باڵادەست، “بەناوەندکردنی دامەزراوە و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان” و گەڕاندنەوەی دەستپێشخەریی (initiative)یە، کە ئێستا لە دەستی بەغدا و دادگای فیدڕاڵی دایە. ئەمەش مانای وایە، هێزە سیاسییەکان، هەنگاوێک لە “بەناوەندکردنی خۆیان” بڕۆنە دواوە و پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان، بکەن بە ئەولەوییەتی هەوڵە دیپلۆماسی و ڕێککەوتنە ناوخۆییەکان. لەپێشەوەی هەموو ڕێککەوتنە ناوخۆییەکانیش “داڕشتنی ستراتیجییەتێکی نیشتمانیی” لە فۆڕمی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی، کە هەموو حیزبەکان لەسەری کۆک بن و پێیەوە پابەند بن. یەکێک لە خاڵە بنەڕەتییەکانی ئەو ستراتیجییەتەش، گرتنەبەری دیپلۆماسییەتە لەلایەن دامەزراوەکانی هەرێمەوە، “نەک لەلایەن حیزبەکانەوە”.

گرتنەبەری ستراتیجییەتێکی نیشتمانی، لەپاڵ ئەوەی کە جۆرێک لە سەروەریی بۆ هەرێم دەگەڕێنێتەوە، لەجیاتی ئەوەی حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەستەڵاتیش لە ململانێی ناوخۆییاندا پەنا بۆ دامەزراوەی دادگای فیدڕاڵی ببەن، گەمەی سیاسیی و پڕۆسەی ململانێی دەستەڵات بگوازنەوە بۆ ناوخۆی هەرێم و گەڕاندنەوەی شکۆمەندی بۆ دامەزراوەکانی هەرێم. ئێستا ڕاستە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە ئێراق، بەڵام “بەغدا لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا ئەوەی سەلماندووە کە بێلایەن و نییەتباش نییە لە بەرانبەر هەرێمی کوردستان”. بۆیەشە، هەمیشە کەڵک لە ناکۆکییەکان وەردەگرێت و کەلێنەکان گەورەتر دەکات، لەپێناو هێشتنەوەی پەتی دەستپێشخەری لە دەستی خۆیدا. لە کۆتاییشدا، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هەر مەترسییەک ببێتەوە، بەر لە هەمووان “حیزبە باڵادەستەکان”، ئینجا “حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن” و ئەوجار “هاووڵاتییان”، ڕووبەڕووی زیانێکی گەورە دەبنەوە. بۆیە ڕاگرتنی باڵانس لەگەڵ بەغدا و “بەناوەندکردنی دامەزراوەکانی هەرێم”، “نەک حیزبەکان”، لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و دەوروبەر، بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان چارەنووسسازە. [1]

Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 28 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 28-05-2024
Verlinkte Artikel: 1
Gruppe: Artikel
Publication date: 28-05-2024 (0 Jahr)
Art der Veröffentlichung: Born-digital
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Politische Kritik
Inhaltskategorie: Politik
Inhaltskategorie: Untersuchung
Inhaltskategorie: Kurdenfrage
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( هومام تاهیر ) am 10-07-2024
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( زریان سەرچناری ) auf 11-07-2024
Titel des Artikels
Dieser Artikel ist gemäss Kurdipedia noch nicht finalisiert
Dieser Artikel wurde bereits 28 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Sherko Fatah
Archäologische Stätten
Stadtmauer von Diyarbakır
Artikel
VOLKSTÄNZE: Ihre Entstehung, Geschichte, Bedeutung und Funktionen für das Volk
Biografie
Kemal Bozay
Bibliothek
Die Kurden - ein Volk in drei Nationen
Artikel
Kurdistan – ein ferner Traum
Bibliothek
Extremismus mit Auslandsbezug
Bibliothek
Forschungen über die Kurden und die iranischen Nordchaldäer Band1
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
Nur meine Stimme
Biografie
Amed Sherwan
Biografie
Adnan Koucher
Artikel
Ich habe eine Stimme und ich erhebe sie
Biografie
Sefik Tagay
Bibliothek
Aysha
Biografie
Gülistan Gürbey
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Sebahat Tuncel
Artikel
Die Kurden – Ein Jahrzehnte langer Kampf für Freiheit
Bibliothek
Rojava – Kurden und Jesiden als Opfer des Syrienkriegs

Actual
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
26-08-2024
هەژار کامەلا
Die Eziden und das Ezidentum
Bibliothek
Der demokratische Konföderalismus
17-09-2024
هەژار کامەلا
Der demokratische Konföderalismus
Biografie
Sadiq Othman Mho
19-09-2024
هەژار کامەلا
Sadiq Othman Mho
Plätze
Afrin
22-09-2024
هەژار کامەلا
Afrin
Bibliothek
Forschungen über die Kurden und die iranischen Nordchaldäer Band1
09-10-2024
هەژار کامەلا
Forschungen über die Kurden und die iranischen Nordchaldäer Band1
Neue Artikel
Bibliothek
Die Kurden - ein Volk in drei Nationen
10-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Forschungen über die Kurden und die iranischen Nordchaldäer Band1
09-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Rojava – Kurden und Jesiden als Opfer des Syrienkriegs
09-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Aysha
08-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Extremismus mit Auslandsbezug
06-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
KURDISCHE YEZIDI AUS GEORGIEN Für eine Bleiberechtsregelung in Deutschland
04-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Musik in der Migration: Beobachtungen zur kulturellen Artikulation türkischer Jugendlicher in Deutschland
01-10-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Syrische Tonspuren in Würzburg
30-09-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Völkerrechtliche Implikationen der türkischen Militäroffensive „Claw-Lock“ gegen kurdische PKK-Stellungen im Nordirak
25-09-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Türkische innenpolitik Abschied vom kemalismus?
24-09-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel
  535,141
Bilder
  110,408
PDF-Buch
  20,314
verwandte Ordner
  104,539
Video
  1,566
Sprache
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppe
Deutsch
Artikel 
965
Bibliothek 
355
Biografie 
259
Plätze 
103
Dokumente 
37
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
6
Archäologische Stätten 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
Repositorium
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   Alles zusammen  
236,453
Suche nach Inhalten
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Sherko Fatah
Archäologische Stätten
Stadtmauer von Diyarbakır
Artikel
VOLKSTÄNZE: Ihre Entstehung, Geschichte, Bedeutung und Funktionen für das Volk
Biografie
Kemal Bozay
Bibliothek
Die Kurden - ein Volk in drei Nationen
Artikel
Kurdistan – ein ferner Traum
Bibliothek
Extremismus mit Auslandsbezug
Bibliothek
Forschungen über die Kurden und die iranischen Nordchaldäer Band1
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
Nur meine Stimme
Biografie
Amed Sherwan
Biografie
Adnan Koucher
Artikel
Ich habe eine Stimme und ich erhebe sie
Biografie
Sefik Tagay
Bibliothek
Aysha
Biografie
Gülistan Gürbey
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Sebahat Tuncel
Artikel
Die Kurden – Ein Jahrzehnte langer Kampf für Freiheit
Bibliothek
Rojava – Kurden und Jesiden als Opfer des Syrienkriegs

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.64 Sekunde(n)!