یارییەکانی جەولەی دەیەم لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوەدەچێت و لەو جەولەیەدا پێشمەرگەکانی سەوز پۆش میوانداری لە یانەی سامەرا دەکەن.
یارییەکە لە کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #23-02-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە دەبێت و بۆ ئەو یاریەشیان یاریزانانی پێشمەرگە تەواوی ئامادەکاریان کردووە.
ئەمە و لە هەمان ڕۆژ و لە کۆمەڵەی یەکەم کە تیمەکەی پێشمەرگە تێیدا ڕکابەرە چوار یاری دیکە ئەنجام دەدرێت، هەرچی لە ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو #24-02-2024# دەبێت یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم بەڕێوەدەچن و تەواوی یارییەکانیش بەم شێوەیە دەبن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 26 mal angesehen