لە شاری بەسرە و لەنێو هۆڵی لیژنەی ئۆڵۆمپی، یارییەکانی پاڵەوانێتی موایتایی یاریزانانی یانەکانی ئێراق بۆ گەیشتن بە ڕیزی هەڵبژاردەکەی بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و لە ڕکابەرییەکانی کێشەکانی 51کغم، 54کغم و 63کغم کوڕانی پێشمەرگە توانیان سێ سەرکەوتنی دیکە بەدەست بهێنن.
لە کێشی 51کغم (منزر عەلی) دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز بردنەوەی بۆ خۆی و یانەکەی یەکلا کردەوە و هەرچی (ڕێبەر شەفیق) بوو لە کێشی 54کغم دا ڕکابەرەکەی تووشی شکست کرد، ئەمە و (#بەهمەن محەمەد#) لە کێشی 63کغم دووەم سەرکەوتنی بۆ خۆی یەکلاکردەوە و بەو ئەنجامانەش پێشمەرگەکان توانییان هەنگاوێکی دیکە بەرەو لوتکە بنێن.
جێگەی باسە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لەلایەن یەکێتی موایتایی ئێراق سەرپەرشتی دەکرێت و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێراق لە کێشە جیاوازەکانی دەستنیشان دەکرێن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 11 mal angesehen