لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانێتی موایتایی ئێراق بۆ یاریزانانی پێشکەوتوان و لە دوا جەولەی ڕکابەرییەکانی کێشی 63کغم، #بەهمەن محەمەد#ی یاریزانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ڕووبەڕووی (مشتەبە ئەحمەد)ی یاریزانی یانەی وەرزشی بەسرە بووەوە، لەو یارییەدا کوڕە پاڵەوانەکەی پێشمەرگە دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز و پڕ ڕکابەری بە ئەنجامی 2 جەولە لە بەرانبەر یەک جەولە بردنەوەی بەدەست هێنا و نازناوی ئێراقی بۆ ئاستی پێشکەوتوان گەڕاندەوە یانەکەی، یانەی وەرزشی پێشمەرگە و شاری #سلێمانی#.
بەهمەن محەمەد لە ماوەی پێنج ڕۆژی یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە پێنج یاری ئەنجام دا و یەک لە دوایی یەکی یارییەکانی بە سەرکەوتن بە کۆتا هێنا و بووە یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە.
جێگەی باسە پاڵەوانێتی موایتای ئێراق لەژێر چاودێری یەکێتی موایتایی لە شاری بەسرە بەڕێوەچوو، تێیدا و تیمی پێشمەرگە توانیان چەندین ئەنجام و دەست کەوت و نازناو بەدەست بهێنن و بوونە جێگەی سەرنج و تێڕامانی میدیا بینرا و خوێنراوەکان لەسەر ئاستی ئێراق و دەرەوەدا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 12 mal angesehen