دەستپێکی یاریەکانی قۆناغی دووەم لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بۆ تیمەکەی پێشمەرگە سەخت و دژوار بوو دوایی ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەکەی دا و لەنێو هاندەرانی میسان توانی سێ خاڵی گرنگ دەستەبەر بکات.
یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەردەوامە و پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #15-03-2024# جەولەی یەکەم لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دەستیان پێکرد، لە یەکەم یاری ئەو قۆناغەی دا تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە دەرەوەی یاریەکەی و لەنێو هاندەرێکی بەرچاوی یانەی میسان بوونە میوانی ئەو یانەیە.
دەستپێکی یاری:
لەگەڵ ڕێنماییەکانی لیژنەی پێشبڕکێکان و کاتژمێری دیاری کراو بۆ دەستپێکی یارییەکان بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ناوبژیوان بۆ ماوەی 25 خولەک یاریییەکەی دواخست و پاشان لەگەڵ بەڕێوەچوونی یارییەکە و ڕکابەرییەکان دواجار و لە گێمی یەکەم پێشمەرگەکان توانیان لە ڕێگەی یاریزان (کینگسلی ئۆبۆمینۆ ئیزی) گۆڵی یەکەم و پێشکەوتوان تۆمار بکەن و ئەو گێمە بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی کوڕانی پێشمەرگە کۆتایی هات.
=KTML_Bold=گێمی دووەم=KTML_End=:
دەستپێکردنەوەی یاری لەو گێمەدا تا ئاستێکی بەرز بۆ پێشمەرگەکان یەکلایەنە بوو دوایی ئەوەی ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و لە درێژەی هێرشەکانیان و لە ناوچەی سزادا و بەهۆی لێدان و کەوتنی #ئەحمەد وەهاب#ی یاریزانی پێشمەرگە، ناوبژیوان لێدانێکی پەنالتی (سزا) ی بۆ کوڕانی پێشمەرگە هەژمار کرد، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی تیمی خاوەن یاریگە و درووست بوونی ئاڵۆزی پێنج خولەک یاری ڕاگیرا و دواتر و (ئەحمەد وەهاب)ی یاریزانی پێشمەرگە توانی بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم بۆ کوڕانی پێشمەرگە یەکلابکاتەوە.
پاش ئەو گۆڵە بەهۆی دووبارە درووست بوونی ئاڵۆزی، ناوبژیوان دووبارە یاریەکەی بۆ ماوەیەک ڕاگرت و سەرەنجام پێشمەرگەکان بە ئەنجامی 2 گۆڵی خاوێن یاریەکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلا کردەوە کە ئەو گێمە ماوەی 62 خولەکی خایاند.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 38 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!