دوای کۆتاهاتنی یارییەکانی جەولەی یەکەم لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق و بە بردنەوەی لەو جەولەیەدا، کوڕانی پێشمەرگە توانیان سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنن و بە کۆی 19 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەم جێگیر بوون.
ئەمە و لەو کۆمەڵەیەدا یانەی ناسریە بە 24 خاڵ یەکەم و پلەی سێیەمیش بۆ یانەی (الکرمە)یە بە 18 خاڵ.
لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق لە پاش کۆتاهاتنی یارییەکانی جەولەی یەکەمی قۆناغی دووەم، ئەنجامی یارییەکانی هەردوو کۆمەڵەی یانە بەشدارەکانی ئاشکرا کردوو هەروەک بەو ئەنجامانەش ڕیزبەندیەکانی کۆمەڵەی یەکەم دەرکەوتن.
=KTML_Bold=لەم گرافیکانەدا تەواوی ئەنجامی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە فایلی پەیوەندیدار ببینن=KTML_End=.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 35 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!